ڕۆژێ وە ڕزۆک چووم بۆ کەرکووک شار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ڕۆژێ وە ڕزۆک چووم بۆ کەرکووک شار  (1965) 
by مینە جاف

مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٦٢شاعیر ئەچێ بۆ کەرکووک لە شەمەندەفەردا چاوی بە شۆخێکی جوان ئەکەوێ و ئەم پارچە شیعرەی بە سەردا هەڵ ئەدا.

ڕۆژێ وە ڕزۆک چووم بۆ کەرکووک شار تووشم بوو وە تووش شۆخێ شەدەلار
نازار و ناسک، شیرین دولبەرێ باڵا وەک شەماڵ، شمشاڵ کەمەرێ
پەلکە کەمەندی گۆڕگیری بارام ئەبرۆ وەک کەمان سەرەنگێزی شام
ئەگریجە و پەڕچەم لە چین چینی خاو لە سەر تویێ زوڵفی ئەڕژا تکەی ئاو
ئاوێنەی جەمین جام جەم ئاسا لە پرشە و ورشەی ئەچوویت وە تاسا
مەوجە و ئاورەنگی لێ ئەدا دەم دەم هەر وەک تیشکی خۆر بدا لە ناو چەم
پەرچەم سەر ئاوێز دەوری جەمین بوو بۆ و پەرەی گوڵباغ گۆنای پەرژین بوو
برژانگی هەر وەک سینانی خوێنڕێژ ئای بۆ دڵ پێکان سیا تیری تێژ
دیدە وەک دیدەی ئاهووی خەتایی ڕەش و پڕ ورشە و نازک نیگایی
هەرچەن وە عیشوە ڕووی ئەکردە لات ئەتوت هەسێرەی ڕۆژ ئەوا هەڵهات
پرشی لێ ئەدا ورشە و تریسکەی جەرگی ئەسووتان گرپە و بزیسکەی
لووتی کشیاو و وە وێنەی قەڵەم بووە دیدەوان غونچەی لێو و دەم
سەر ڕوومەت ناسک پەڕەی گوڵەباخ بۆی عەتری خاوی ئەیدا لە دەماخ
خەت خەت سوورایی کوڵمی نیوەئاڵ ڕژیاوە وە سەر لاڕووی زەرد و کاڵ
سەد سوێندت ئەخوارد سێوی ڕێژاوە شەفەق وە پرخەی «سیوەیل» ڕژیاوە
جووتەی لێو وێنەی غونچەی تازەگوڵ دەمی داوەتۆ سەحەر لە سەر چڵ
ماوی خاڵ وە ڕووی چەنە و لێوی ئاڵ هەر وەک باڕەکەو خۆی ڕەش بێ وە حاڵ
لێو و چەنە و دەم نەخشین وە خاڵۆ ئەتوت کەوبارە وا بە سەر یاڵۆ
ساقی گەردەنی وە وێنەی بلوور ئاورنگی ئەدا هەر وەک قوببەی نوور
یا وەکوو شووشەی تەڕی پڕ لە ئاو دابنرێت لە بەر تریسکەی هەتاو
لە سەر سافاییی ڕووی ساقی گەردەن تازە خاڵێکی کوتابوو بۆ پەن
مل سپی و ناسک هەر وەک توێی ئاوو بە فێڵ ئەو خاڵە لە سینەی کوتاوو
ئەیزانی خاڵی بەربینی ئاوی فامدار و دانا ئەبن شەیدایی
دووەم ئاوێزان وە بەرۆکەوە وەک دوو لیمۆی کاڵ بە سەر کۆتەوە
خاڵی شین وەبەین دوو مەمانەوە وەک هەسێرەی ڕۆژ وە بەیانەوە
سنگ و بەرۆکی وەک کۆی پەڕەی کوڵ خاو و گوڵاو بوو ناسک و نەرم و شل
دووکێش سەوز و سوور وا وە سەریەوە وەک نەقشی گوڵباغ وە ئاوێنەوە
باوەش نەی ئەگرت سینە و ناو شانی یا جووتەی سمت و کۆڵ و گۆڕانی
بۆ شەرم جارشێوی ڕەشی وە سەرۆ هەر وەک هەوری ڕەش وە سەر ڕووی خۆرۆ
ڕووی ئەکەوتە دەر لە تۆی عەبادا وەک خۆر لە مابەین هەوری سیادا
جار جار ئەیڕوانی دەم وە نیو خەنۆ ئەتوت کەنێکە وا وە دەربەنۆ
کە خۆی با ئەدا وە شانە و شانا مەر شیرین وا وێت لە تاق و سانا
دیوانەی کردم عەوداڵ و لێوە وەشێتی ڕووم کرد وەو کەژ و کێوە
مینە بەو کەسەی دارایە و داوەر لە بیرم ناچێ تا ڕۆژی مەحشەر

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse