ڕۆژێ بە عەزمی شکاری نێچیر
Appearance
| ڕۆژێ بە عەزمی شکاری نێچیر | کردمە شانم تفەنگی پێنج تیر |
| خەریتەو چەتاڵ ئەسبابی شکار | پۆشام بە باڵا لە سەرتا بەخوار |
| چوومە شکارگای جاری جارانم | خۆم خستە حاشار بۆ نێچیرانم |
| لە ناکاو گورگێ ڕێگەی لێگرتم | بە قەسدی خواردن یەخەی پێگرتم |
| دەستم لە کار دا هەڵمەتم بۆ برد | دوو سێ فیشەکم بۆ ڕەوانە کرد |
| بە زۆری گوللە گورگم کرد هیلاک | مێشکی تێکەڵ بوو لەگەڵ خوێن و خاک |
| کە دیم بێچۆکەی خەیلێ غەمگینە | لە داغی بابی دڵ پڕ برینە |
| دڵم نەیهێنا بێچولەی هەژار | هەر وەکوو بابی بکەم گرفتار |
| هێنامەوە ماڵ بە کەشک و پەنیر | بە گۆشتی برژاو بە قەیماغ و شیر |
| پەروەردەم ئەکرد بێ سزاو زەرەر | تا وەکوو بابی بوو بە هەڵمەتبەر |
| نازانم داغی کوشتنی بابی | لە دڵیا ماوە و هەروا لە یادی |
| لە بۆ حەقی خۆی وا فرسەت بینە | بۆ قەساس سەندن هەر لە کەمینە |
| ناغافڵ وەک مار ئاڵا لەڕانم | پڕ دەمی بڕی لە گۆشتی گیانم |
| ئاخ لە بۆ کەسێ دەسی کەوت دوژمن | ڕەگ و ڕەچڵەکی دەربێنی لە بن |
| گەورە نەکوژی و بچووک جێبێڵێ | ببێ بە ئاگر بەربێ لە خێڵێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|