ڕۆژی درێژی بەهار هاتەوە
Appearance
| ڕۆژی درێژی بەهار هاتەوە | وا ڕۆژی ئێمەیش هات بە هاتەوە |
| شەوی تاریکی زستان بەسەرچوو | بەرخی هیوامان لە دەست گورگ بەربوو |
| گورگە شینەکە وای ڕاوەشاندین | بەندی بەندەیی بەختی پساندین |
| بە کەیفی خۆمان لە کوردستان دا | ئەگەڕێین بە ناو گوڵی نیسان دا |
| بەڵام ئاگامان لێ بێ کە زووە | تازە وا درەخت گۆپکەی کردووە |
| دەست بە سەرچڵی مەبەن بۆ سەرچڵ | کە گۆپکەی وەری داخ ئەبەنە دڵ |
| دانیشن لەناو گوڵدا بە خۆشی | بە پیرۆزانە و بە بادەنۆشی |
| لاوکی کوردی بڵێن بە قەتار | دەنگ بداتەوە لە دەشت و کۆهسار |
| بەڵام هەر دەنگ خۆش کەم بڵێ نەک زۆر | گەڕەلاوژە ئەبێ بە گابۆڕ |
| ئەگەر هەر سەرێ کەوتە سەدایێ | خۆمان لێ ئەکا بە شا گەدایێ |
| ئەو سایە هیچ کەس هیچ کەس ناناسێ | خۆ هەڵدەکێشن پڕ بە کراسێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 915
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|