ڕۆژی خەیاڵ بە دڵما هات کەوا بیستە تەمەن یاران
Appearance
ڕۆژی خەیاڵ بە دڵما هات کەوا بیستە تەمەن یاران | بە چی مەشغوڵ ببم، ئیتر چی بێ سەبەبی گوزەران |
لە دوای گەلێ فیکر وخەیاڵ بە مەئیوسی دڵم دەر کرد | لەبەر چاوم نەما نەسرەت کە من ئەمرم، ئیتر بێ نان |
کە من کەسب و کار و ئیشم لەبەر دەست و چاوم نەبوو | بە مەجبووری بگرم کەسێ کە ساحێب سفرەو خوان |
فەقەت وتم وەها چاکە لەسەر فیکر و خەیاڵی خۆم | بۆ ئەو شەخسە من بنووسم نامەیەکی عەنبەر ئەفشان |
خەیاڵاتی دڵم هاتە وجود و من بەیانم کرد | ئەگەر من تاڵیبی دنیام، ئەبێ فیکرم نەبێ ئیمان |
ئەگەر موحتاج و بێ نانم لە دنیادا چیە باکم | کە ئەم دنیا فانییە، وەفای نییە لەبۆ ئینسان |
شوکر مەزڵووم لە فەزڵی خوا خەرکی حەمدیە دائیم | خەساراتی نییە بۆ کەس خسوس دەرحەق بۆ موسوڵمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|