ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە
Appearance
| ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە | یاران گوڵەکەم، کوا کە دەمی بۆس و کەنارە |
| گوڵزاری ئیرەم سوورەتی زیبای قەدی تۆیە | گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە |
| بنواڕە لە بۆ حەڵقەیی زوڵفت لە سەری کوڵمە | درەفشی درەخشانییە، نیوە شەوی تارە |
| بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەردەم بە جەفایێ | جارێ لە تەنافم مەدە، سەد جار لە قەنارە |
| تیری موژەکەت قاتڵە هەردەم بە بەڵایێ | دایم لە دڵی خەستەدڵان پێکی، چومارە |
| سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم | بەو پەرچەم و ئەگریجەو و بەو چاوە خومارە |
| ئەو خاڵە لە سەر لێوتە جانا، چییە فەرموو! | جێی ماچی لەبی تاهیرە نیشانەیی پارە |
| This work was published before January 1, 1930, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |