ڕۆژوو بەسەرچوو سبەینێ جەژنە
Appearance
ڕۆژوو بەسەرچوو سبەینێ جەژنە | ئینجا تەقەللا بۆ باڵاوبەژنە |
بۆ دەست دارەکان قوماشی مومتاز | ئەی کەن بە «کۆستۆم» ئەیپۆشن بە ناز |
وای پێوە ئەڕۆن دەقی ناشکێنن | لە پیش چاوی خەڵک خۆیان ئەنوێنن |
خۆزگە تیژی چاو «ڕۆنتکن» بوایە | ئەیبینی ژێر جل چەن لەکەی تیایە |
هونەر ئەوەتە ژێر بەرگت پاک بێ | سەربەرگ چاوبەستە، کردەوەت چاک بێ |
تانوپۆی بەرگت کە جەور و زۆر بێ | ئەیکا بە دەردێک ئاڵۆشی زۆر بێ |
درۆیێکیان کرد پاش شەڕی جیهان | عالەم ئەسرەوێ ئەمین و ئەمان |
کەچی بۆمبایەک پەیدا بوو لە پڕ | لە بۆمبای خەسفی قاروون بە گوڕتر |
چەند هاوارمان کرد کە ڕۆژی جەژنان | ماتەم دامەنێن بە شین و گریان |
گوێتان نەدایە خوایش وا بە دڵ خواست | ئێوەی خستۆتە شیوەنی بە ڕاست |
ئینجا گۆرتان بێ بە شینی گۆڕان | بلاوێننەوە و بچنە گۆڕستان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 802
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|