ڕووناکی ناوت چەندە لام خۆشە
Appearance
ڕووناکی ناوت چەندە لام خۆشە | عالەم بە سایەت دڵی پڕ جۆشە |
تاریکی ڕۆیی دەرکەوت ڕووناکی | بە عیلم و فەن و ڕوخساری پاکی |
شوعلەبەخشی کرد لە کێو و بێستان | زیندووی کردەوە عیلمی کوردستان |
بەهۆی ڕووناکی هەڵستاین لە خەو | بەڕێمانی ئەخست نەحسی و شوومی شەو |
مژدە بێ وەتەن خاکت ڕووناک بوو | بە سایەی شەوقی لاوت چالاک بوو |
نەحسی و شووم ڕۆیی لەسەر لێوانت | ڕووناکی جێی گرت لە ڕووی جوانت |
ئومێد پەیدا بوو بڵاو بێتن فەن | بنوێنین خزمەت گوزاریی وەتەن |
میللەت! ڕووناکی مایەی ژیانە | نۆبەی چالاکیی لاوی جوانە |
ئینجا سەیری کەن هونەری قەڵەم | تاکوو بەرزی کەین عێراق و عەلەم |
خودا ڕووناکی دوور کەیت لە شیقاق | شوعلەبەخشی کەی لە خاکی عێراق |
هەولێر
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|