ڕووم لە تۆیە گوێ ڕاگرە بۆت بەیان کەم ماجەرای دڵ
Appearance
ڕووم لە تۆیە، گوێ ڕاگرە، بۆت بەیان کەم ماجەرای دڵ | هەرچی ئەڵێم عاجز مەبە، با داخی خۆم نەبەمە گڵ |
ئاگرت تێچێ جیهان، ڕەببی گەردنت شکە بۆ کردەوەت | تۆی مەنبەعی فیسق و فیساد، تۆی ئالەتی زوڵم و قەتڵ |
شاخی بەرزت دەبێ دەربێ بە دەم سزاو نەگبەتەوە | تەخت و بەبختت سەرنگون بێ، تا قیامەت ببی خەجەڵ |
من بە هەدەر لۆمەت ئەکەم، بە بێ سودە تەعنە ئەدەم | هەرچی بکەی عەیب نییە، باکت نییە لە تەعنەی گەل |
بێ ئوسوڵە ئیشو کارت، بێ مەتڵەبە گیر و دارت | بە کەر ئەدەی تەوقەی زێڕین، لە سەگ ئەکەی حیلەی غەزەل |
وەکوو شەیتان تۆ لە ڕێگە دەرئەکەی منداڵی خەڵقی | نانی باوکی خۆی نەدیوە، دنیات دایە خەزنە لە گەل |
وەکوو تاسی حەمام حەمام وایتە، وەفات بۆ کەس نییە تا سەر | تاڵبانت بە داغ ئەمرن مونکیرانت عەدوون بە دڵ |
غەیری مەزڵووم هەموو عالەم بۆ وەسڵی تۆ خرۆشاوە | بە دەس سیحر و جادوی تۆوە بیریان چوەوە دەردی ئەجەل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|