ڕوومەتت بەدری مونیرە، پەرچەمت وەک مشکی ناب
Appearance
ڕوومەتت بەدری مونیرە، پەرچەمت وەک مشکی ناب | لەو: خەجەڵ ما ئافتاب و لەم: شکا، قەدری گوڵاب |
عیشقی تۆ، دەمسازە بۆمە؛ گەر فیراقە، گەر ویساڵ | نوتقی تۆ، جان بەخشە بۆمە، گەر خیتابە، گەر عیتاب |
گەر حیجابی عیسمەمەتە، یا حەسرەتە بۆ منی هەژار | مەعجەرت لادە لە ڕوو تۆ، وەختە هەڵگیرێ حیجاب |
با غەریقی بەحری هیجرت بم، وەکو نیلوفەڕیش | دوور بەدوور خۆ هەم بەرابەر: بەو جەمالی ئافتاب |
بێ حسابن کوشتەیی پەیکانی غەمزەی چاوەکەت | گەر وەکو ئەمسالی ئێمە، بێنە سەر حەد و حیساب |
تەوسەنی خۆت رامە بۆ ئەغیار؛ چی بێ ئەی عەجەب! | گەر دەگاتە بەختی مە؛ ئەو سەرکەشێکە، بەد ڕیکاب |
هێندە ڕاوەستا لە داوێن، ئاوی فرمێسکی فیراق | بۆیە وێستا؛ ئەشکی دیدەم، قەترەیەک و سەد حوباب |
توڕەیی شەوڕەنگ و خەتتی سەبز و زوڵفت کافییە | بۆ عەزابی مە، چە لازم؛ بەند و زنجیر و تەناب! |
بۆ نیساری مەقدەمت، لەکنم عەزیزە جانی خۆم | بۆیە بۆ ئیساری جانی خۆم هەمە هێندە شەتاب |
لەودەمەی هاتوومە دەرگاهت، بەئوممێدی نیاز | غەیری بارانی سرشکی خۆم نەدی قەت فەتحی باب |
دڵبەرا! بێ میهری تۆ، ڕۆژ و شەوی تارە ئەدەب | باوجوودی لوتفی تۆ، گەر دۆزەخە: نِعمَ المآب |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|