ڕواڵەت بینی
Appearance
عاجز مەبە هەرگیز لە چەپی چەرخی ئابنووس | گشتی بە دەستی فەردە مەقامات و چارەنووس |
«باری» کە مەیلی هەس، بە خراپ بوونی مەملەکەت | ئەسپابی زاهرییە ئوردووی تورک و ڕووس |
ئایا لە حاڵ و حوکمی سولەیمان شارەزای؟ | یاخود لە وەزعیات و لە ئەعمالی فەیلەقووس |
گشت مەست و ماتی خاکن و بێ دەس لە هەر خیتاب | نە پارە کار ئەکات و نە زمانی چاپلووس |
کەی مەرهەمی جەڕاحەتی زۆرابە تورکستان | ڕۆستەم چ سوودی دی، لە شجاعاتی گیو و تووس؟ |
ناحەق نیسار ئەکا دڵ و ڕۆحی ئەسیری ئیشق | ناژی بە بیمی خەڵک، سەفایی کەنار و بووس |
یا شیعری قانعی چ تەنەعوم بە قانعی | چۆن بێ ڕەواجە لەلای برادەرانی لووس و پووس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|