ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم بە دڵ زۆر باش تەماشا کە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم بە دڵ زۆر باش تەماشا کە  (1956) 
by عارف عورفی
ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم بە دڵ زۆر باش تەماشا کە ئەگەر مەقبووڵی تەبعت بێ بە جان و دیدە سەودا کە
خەیاڵی ئاخری ڕۆژت نەبێ هەرگیز بەشەر نابێ ئەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر خاکا سبەی سەرپۆشەکەت خاکە
مەبە غافڵ لە وەختی مردنا بۆ پێشڕەوی جوابت درەنگە تا وەخت ماوە خێرا تەڵقینت ئیملا کە
ئەمە دونیایی دوونە عاقیبەت بۆ ئێمە هەر چوونە لە حاڵی مردنا فەرقی نییە شا بێ ئەگەر شاکە
برام بەزری خراپە هەر پەشیمانی بە بەر دێنێ بکە چاکە هەتا ئەتوانی کاکە چاکە هەر چاکە
مەکە باوەڕ بە لوتفی پێنج و دوو ڕۆژەی زەمان ئامان هەزارانی وەکوو تۆی کوشت ئەمە ئەخلاقی ئەفلاکە
هەتا سەر نەبوە بۆ کەس عەیشی دونیا بەسیە مەغرووری کەمێ هۆش و شعوورت بێ تەماشای تاقی کیسرا کە
لە دونیا بێخەبەر نازانێ ئەم دونیایە چەند دوونە هەزارانی وەکوو تۆی برد و هێنا هێندە بێباکە
قسەم دۆستانەیە گەر ئیعتیباری بکرێ یا نەکرێ ئەگەر نەیگریتە گوێ دیارە ئەمە خاڵی لە ئیدراکە
گەرەکتە گەر بچیتە سەر فرازی ئاخر و دونیا برادەر تاکوو ماوی ڕوو لە قاپی شاهی لەولا کە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse