Jump to content

چ ڕوویداوە لە من فکرم هەمیشە مات و خامۆشە

From Wikisource
چ ڕوویداوە لە من فکرم هەمیشە مات و خامۆشە (1956)
by عارف عورفی
308090چ ڕوویداوە لە من فکرم هەمیشە مات و خامۆشە1956عارف عورفی
چ ڕوویداوە لە من فکرم هەمیشە مات و خامۆشە ئەبێ تەشویشێ ڕووی دابێ کە وا ئەم هۆشە بێهۆشە
ئەڵێن سەبرە بەری شیرینە هەرچەند پێشڕەوی تاڵە ئەگەر ڕاستە بۆ ئەم سەبرە دڵا خێرا کە تێکۆشە
سوراحی پڕ لە خوێناوی جگەرمی کردووە ئەمجا کە چی پێشم ئەڵێ یا شێخ شەرابی وەسڵە بینۆشە
ئەگەر جەننەت بە مننەت بێ تەمەننای قەد نەکەم شەرتە جەهەننەم گەر بە شمشێر دەسکەوێ وەڵڵاهی پێم خۆشە
ئەگەر ڕووی من بە زەردی نەقشی کێشابێ بەهای زۆرە وەکوو سووری گوڵی ڕووت بێ ئەوا زێڕێکی مەغشووشە
وەکو پەروانەیی دەوری چراغی ڕووتە بێچارە ئەمین بە باوەفایە دڵ نەکەی هەرزانی مەفرۆشە
ئەیا سۆفی گوناهی من ئەگەر هەر عەشقبازی بێ خودای عالەم و ئادەم گونەهـ بەخشا و سڕپۆشە
دڵی بردم بە ڕووخۆشی وەهام زانی بەخت بەرزە کە چی هیچ پێم نەزانی بوو کە وا یارێکی زۆر تووشە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).