چ ڕادەبێ، کە بپرسی دەمێ لە حاڵی نزار!

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چ ڕادەبێ، کە بپرسی دەمێ لە حاڵی نزار!  (1936) 
by ئەدەب
چ ڕادەبێ، کە بپرسی دەمێ لە حاڵی نزار! فیدای خونچەیی زارت، هەزاری وەک منی زار
دڵی من و سەری زوڵفت؛ دوو تەوئەمن هەمزاد نە ئەو دەمێکیە سکوون و نە ئەم دەمێکیە قەرار
چ ڕەونەقێکی هەیە گوڵ، بەپێنج رۆزە دەوام! بەهاری تەلعەتی تۆیە، گوڵی هەمیشە بەهار
بەدەوری گوڵشەنی حوسنت؛ دوو خاڵ و دوو گێسوو دوو زەنگبار غوڵامن و دوو عەنبەرینە حەسار
بەخاکی پات؛ مەگەر ئەو دەمە بگا: سەری مە غوباری پەیکەری خاکی، بگاتە چەرخی چەهار
مەماتی دەرگەهی تۆ، دۆزەخە ئەگەر! ئاسان حەیاتی بێ لەبی تۆ، جەننەتە ئەگەر! دشوار
ئەوەندەی وا، کە ڕەقیبت لەمە دڵگیرە هەزار ئەوەندە بەدیداری تۆ، لەوم بێزار
لیقایی یاری موافیق؛ غەزایێکە بۆ ڕۆح هەرا، لە سوحبەتی ناکەس، ڕەفیقی ناهەموار
لە نێشی ئەفعی و ئێشی موساحەبەیی نادان موخەییەری کەن: ئەدەب گەر، بەسەر دەچێ بۆمار

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse