چەکی یەکێتی
Appearance
چەن خۆشە ئەو زەمانە لە کوێستان و خوار و ژوور | فەرقی نییە لە بەینی برا و خوشک و خاڵ و پوور |
چەن خۆشە ئەو نیزامە، سەراسەر هەموو وڵات | یەک ڕەنگ و یەک مەبەست و یەک ئاوات و پڕ لە نوور |
چەن خۆشە ئەو وڵاتە کە جووتیار و ڕەنجبەران | تیایا ئەبن بە خاوەنی حوکم و سوپای جەسوور |
چەن خۆشە ئەو زەمانە کە کوێستان و گەرمیان | یەکسەر ئەبێتە جونبشی دەریای هێزی سوور |
ئەی لاوی کورد! بە بیر و باوەڕی کوردانە یەک گرن | بورکانی ئاگرین بن، لە ڕووی دوژمنی غوروور |
بینێنە گۆڕی تارەوە ڕسوومی عەشیرەتی | فەرقی مەخەن لە بەینی غەنیدا هەتا مزوور |
سەنعەت بکەن بە هێز و گریکی وڵاتەکەت | ڕازاوە کەن شەقام و تەلار و قەسر و قوسوور |
لە تۆی دەروونی خاکەوە دەربێنە ڕۆنی ڕەش | خڵتەی دەمارەکانی بپاڵێون بۆ بلوور |
شۆڕش بکەن لە ڕووی نەزانین و جەهلدا | تۆوی نیفاق و ئەجنەبی دەرکەن هەتا سنوور |
هاوکاری کەن بە مەرج و بناغەی ژیانی گەل | تەوحیدی فکرە، شەرتی ئەساسە، نزیک و دوور |
شادم بە ئەو زەمانە کە بە داشدیاری ڕەنجبەران | وەرزێر ئەنێتە گەردنی ئاغا گوریسی سوور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|