چەن عەدەد شێعری قەشەنگ و قەشمەر و جوان و جحێڵ
Appearance
بۆ حاجی ڕەحمان ئاغا، کوڕی حاجی بایز ئاغای موهتەدی
چەن عەدەد شێعری قەشەنگ و قەشمەر و جوان و جحێڵ | دەیکەمە تەقدیمی ئیبنول موهتەدی بێ مەکر و فێڵ |
ئەووەلەن عەرزی دەکەم ئەی مەنبەعی جوود و کەڕەم | حاسیدت ڕوویان سپی وەک ڕووی قەل و سەر پشتی سێڵ |
دەست و لاق و گوێ و دەمی ئیفلیج و فیچ و خوار و گێڕ | بەژن و باڵای وەک سەگی خوێڕی ببێ چەوت و چەوێڵ |
گەر دەپرسی حاڵ و ئەحواڵات و وەزعی زیندەگی | موددەتی سێ مانگە وەک مردوو لە قەبرا بووم تخێڵ |
قافڵەی یار و ڕەفیقان چوونە بازاڕی عەدەم | من لەبەر بێ قودرەتی کەوتوومە دوای کاروان و خێڵ |
سی و سێ ڕۆژە لە گۆشت و ڕۆن و خۆراکی لەتیف | بێنەسیب و بێبەشن دەست و دەم و ڕیش و سمێڵ |
پیری و فەقر و پەرێشانی هوجوومیان کردووە | خۆ خسووسەن ئیشتیاقی گۆشت و ڕۆن و بەربەسێڵ |
ئەو کەسانەی ڕووبەڕوو لافی موحیببەت لێدەدەن | نەڕڕەشێریش بن لە بەخت و تالعی من بوونە دێڵ |
کەس نییە ئەوڕۆ بڵێی بێجگە لە ئیبنول موهتەدی | گەر تەڕەححوم کا بە قەلبی تار و تەنگ و لێڵ و وێڵ |
هەر کەسێ گەر بچتە ژێر دامانی عولوی هیممەتی | وا بزانە بۆتە ساحیب مڵکی شاری ئاردەوێڵ |
خاترت جەم بێ هەتا ئەو ڕۆژە دەس هەڵناگرم | دێتە گوێم دەنگی قەبرهەڵقەن زرینگەی پاچ و بێڵ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|