چەند ساڵە دڵم پڕ خەفەت و زار و ئەلیما

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چەند ساڵە دڵم پڕ خەفەت و زار و ئەلیما  (1967) 
by عاجز
چەند ساڵە دڵم پڕ خەفەت و زار و ئەلیما بۆ وەسلی قەدی سەروی لە نێو باغەوە دیما
ئیمڕۆ کە لە مەیخانە سروورێکی عەفیما ساقی وەرە تۆ پڕ کە پیاڵە سەر و سیما
«قد صرت علی الباب فقيراً ويتيما»
هەرچەند کە لە گوڵزاری ئیڕەم بێ بەش و دوورم لەو خوڕڕەم و بەزم و تەڕەبە زار و حسوورم
گەر بمکوژی ڕازیمە کە من تالیبی نوورم بۆ ڕۆژی قیامەت لە هەموو جەورێ ئەبوورم
«إن جئت إلينا بلآلیك نعيما»
فەوتاوە بۆ نارنجی تەڕی گوڵ بە دەمت مرد مەفتوونە بە چاوت دڵەکەم پڕ ئەلەمت کرد
لەم حاڵەتە پیر بوویمە مەڵێ بۆچی کەمت کرد عومرێکی درێژم بە هەبا سەرفی غەمت کرد
«فانظرنی لأن كيف تری العظم رميما»
وەک بولبولی حەیرانە لە دەوری گوڵی پێچەت یاخۆ وەکوو پەروانە لە عیشقی ڕوخ و چۆچەت
نابینی چە جەورێکی بە من دا سەر و پێچەت کەوتوومەتە ناو داوی بەڵای زولفی بە پێچەت
«وكلت علی الله حسيباً و كريما»
ئەو قامەتە وەستاوە دەڵێی سەروە لە گوڵزار ئەو جەبهەتە وەک مانگی لە ئاسمانە بە ئەنوار
ئەو لێوە کو گوڵ غونچە منی کوشتووە یەک جار ئەو نەرگسە شەهلایە ڕفاندوویە دڵی زار
«لا تقبل عيناك مع القلب قسيما»
ئافات و بەڵا گشتی لە ناوی تۆ بەدەرکەوت تاڵانی دڵان بۆ قەدی لاولاوی تۆ هەرکەوت
ڕوو زەردی گوڵان وا لە گوڵاوی تۆ بەدەرکەوت سەرچاوەیی کەوسەر کە لە چاوی تۆ بە دەرکەوت
«من قاد لِعَينَيك فقد صار نديما»
«عاجز» کە ئەسیرە بە ڕوخ و پەرچەمی تاتات جارجار کە دەکا مەیلی لەبی لەعلی شەکەر خات
موشتاقە لە بۆ وەسلی قەدی لاو و شەهەنشات «راجی» بە هەموو دەم کە دەسوتێ بە تەماشات
«فارحَمهُ مِنَ اللهِ وَواصله زَعيما»

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse