چەند خۆشە زوو هەستی بەری بەیانی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چەند خۆشە زوو هەستی بەری بەیانی  (1952) 
by فایق زێوەر
چەند خۆشە زوو هەستی بەری بەیانی تاریک و لێڵ دەرچی لە ئاوەدانی
ورد ورد بڕۆی لە دەشتەوە بۆ نزار گوێ بگری لە ئاهەنگی دەنگی باڵدار
یاخۆ ڕووبکەیتە سەر فەراغ ڕووبارێ ئاوی وەکوو مرواری بێتە خوارێ
خۆی پڕ لە ماسی دەوری بێشە و سەوزی دەنگی کناچەی پۆڕ ببیەی بە بەرزی
یا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و قوربان وەختێ ناو شار ئەبێ بە شایی و لۆغان
چەند خۆشە دەوری پیرمەسوور لای هەستیار بێ غەم ئەڕوا زەرد و سوور بە لەنجەولار
یاخۆ بەهاری ساڵانی ڕابردوو کە ژن و پیاو لە سەیران بوون چوارشەمموو
ژیانێکی خۆش و بە فەنتازی بوو نە باسی فاشیستی و نە هی نازی بوو
چەند ساڵە هیتلەر لێمان بووەتە شەیتان بە زوڵم و زۆر ئاگری شەڕی هەڵگیرسان
خۆی ماڵ وێران و قەومی سەرگەردان کرد گوایا ئیشی چاکی بۆ ئەڵەمان کرد
ویستی دنیا داگیرکا، خۆی پاشا بێ بابە لە پاشای وا هەزار حاشا بێ
ئێستە نازی لە برسا سەگ ڕاو ئەنێ هێتلەر ڕۆژی سەد جار خۆی لە جاو ئەنێ
ئەمەریکا و ئینگلیز و ڕووس سەرکەوتوون نازی و فاشیستی تووشی گیانەڵا بوون
بەم زووانە خوا بیکا تەسلیم ئەبن ئەمجا فێری ئەخلاق و تەعلیم ئەبن
ڕۆژی تەسلیمیان جەژنە بۆ کوردستان لەگەڵ سوێندخواران کورد ئەچێ بۆ سەیران
بەخوا زۆر خۆشە لای کورد مژدەی زەفەر بۆ سوێندخواران خوایە زوو بچێتە سەر

1943/04/09
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse