چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ (I)
Appearance
| چەند خۆشە ئینسان خەیاڵ پەروەر بێ | بە خەیال بەرگی شاهی لەبەر بێ |
| هەرچی ئەیناسێ بیکا بە مەئموور | خزمانی شاد کا چ نزیک چ دوور |
| مادام خەیاڵە لە ڕەنج بەدەرە | خورمای بێناوک خۆ چەوەندەرە |
| ئەوی تۆ ئەمڕۆ ئەیبینی بە چاو | سبەینێ لە لات خەیاڵێکە خاو |
| وا بزانە کە تۆیش مەبعووسێ بووی پار | خاوەن کەش و فش ئۆتۆمبێل سوار |
| خۆ ئێستا هەموو لێک ڕاست بووینەوە | تەنها تۆ دەنووی بە پشتێنەوە! |
| فەرز کە ئەم جارەیش ئەچەسپێتەوە | بە هێلم پێوە ئەلکێتەوە! |
| نە مێوت هەیە بۆ کەس نە هەنگوین | مەگەر چزووی خۆت بکەی بە پەرژین |
| ئای جاران یاسین «صلی اللە» هووی بوو | ئێستا نایخوێنن مەگەر بۆ مردوو |
| هەرچی حیکمەتی ئەمە بزانێ | ئەبێ بە «ئاسف» بۆ سلێمانێ |
| تۆیش سلێمانیت های سلێمانی | یای نیسبەتت بوو بە یای نیسیانی |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 509
1937/01/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|