چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان با بێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان با بێ  (1918) 
by تاھیر بەگی جاف
چەمەن یەک بارە خامۆشە خرۆشی بوڵبوڵان، با بێ دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خوا فەسڵی گوڵان با بێ
ئەگەر مەیلت لە سەرمانە چ حاجەت ئابی حەیوانە لە لێوی لەعلی جانانە حەیاتی جاویدان، با بێ
نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان، با بێ
ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم شەهیدی تێغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان، با بێ
بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا، شکاندی ڕەونەقی لەیلا بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی ئاشقان، با بێ
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە لە بەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان، با بێ
ئەلا ئەی ئاشقی مەدهۆش وەکوو تاهیر مەبە خامۆش لە بەر سۆزی دڵی پڕجۆش، نەوایی موتریبان با بێ


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.