چەشمی تۆ؛ مەستی شەراب و حاڵی خەمبارم خراب

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چەشمی تۆ؛ مەستی شەراب و حاڵی خەمبارم خراب  (1936) 
by ئەدەب
چەشمی تۆ؛ مەستی شەراب و حاڵی خەمبارم خراب چیهری تۆ؛ پشکۆی نار و سینەیی زارم کەباب
جیسمی مە و دوو سونبولت: دووهەمسەرن مایل بەتاو بەختی مە و دوو نێرگست: دوو تەوئەمن مایل بەخواب
غەیری چەشمی فیتنەزا، وا خاڵەکەی دونیالەیە زو زەنەب؛ کێ دی تلووعی بێ، بەقورسی ئافتاب
گەر سەری رشتەی بەدڵ رەبتی نییە، بۆچ ئەی سەنەم تا کەمێ زوڵفت دەشێوێ؛ من دەکەومە ئیزتیراب!؟
بێ سەبەب خۆم کوشت ئەمن، بێ تۆ، لە دووری ڕوویی تۆ نە گوناهی کەوتە سەر تۆ، نە بەخۆمی بوو سەواب
دڵ وەها ئۆگر بەزوڵفە، ساعەتێ بێی ناسرەوێ تا سەرئەنجامی چییە، ئەو سوحبەتەی کەبک و عەقاب
گەر لە بێ میهری، خیتابی تۆ، دەگەڵ ئەغیارە، قەت کۆتەهی ناکا لە من، زوڵفی درازی تۆ: عیتاب
رشتەی میهرت لە مل خستم، دەڵێی بۆ کوێ دەچی! تۆ دەزانی مەقسەدم، جانا؛ بەدەست تۆیە تەناب
شۆری عیشقت؛ کەوتە سەر عوششاقێ بێ بەرگ و نەوا بۆیە بێ پەردە دەناڵێنن، وەکو تار و روباب
مەرگی تۆ، تا وەقتی مردن؛ زەحمەتە هەڵگرتنم دڵ: لە عیشق و دەست: لە ساقی، لەب: لەسەر جامی شەراب
زایقەی بۆسەی لەبم بێ؛ بۆچمە جامی سبوح! رایحەی توڕەی ئەتۆم بێ؛ چم لە نافەی مشکی ناب!
شیعری من؛ وەجدی چییە بۆ ئەو کەسەی زەوقی نەبێ! نەغمەیی بولبول، چە تەفریحێکە بۆ مەغزی غوراب!
سەد هەزار ئەفسووس بۆ: ئەهلی بیلادی مە: ئەدەب قەت نەبوو فەرقی بکەن: کێ زەڕگەرە؛ کێ کوورە تاب

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse