چەرخ هەر ئەو چەرخە، کە چەرخی سووڕاند
Appearance
چەرخ هەر ئەو چەرخە، کە چەرخی سووڕاند | دەنگی شەیپووری ڕەزاشای خەفاند |
ئێستا شەیپووری شاپوور ئەخوڕێ | بە بانووی میسری چرای ئەگڕێ |
ئەگەر هات ئەویش بڵێ شاهەنشام | لێی قەبوول ناکا قەمارەی عەوام |
دیکتاتۆری ڕووی لە نەهاتییە | ئێستا دەور دەوری دیموقراتییە |
دنیاکەن فانی کاروانسەرای ڕەنگ | نیوەی دڵشادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ |
گاهێ پشت بە زین، گاهێ زین بە پشت | کاتێ لەنگەوقووچ، گا لەسەر تەنیشت |
گا ئەچیتە بەست ڕێگەی پلیکان | گایێ ڕادارە، ڕێگای مەریوان |
ئاهێکە ڕشتەی ستەمکار ئەبڕێ | هەودا کە توندت کێشا ئەپچڕێ |
ئەڵێن هار ئەمرێ بە خۆڵی مردوو | بەسەر «هیتلەر»ا بیبێژنەوە زوو |
بەڵکو خوا بیکا ئەوی پێ بمرێ | ئەمەندە لاقی بەندەی خوا نەگرێ |
بە هۆی ئەوەوە هێندە کوژراوە | قەبرسان جێگای مردووی نەماوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 644
1941/10/09
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|