چی لە خاکدایە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چی لە خاکدایە  (1953) 
by قانع
برای نیشتمانی تۆ خوێندەواری سوپاس بۆ یەزدان زرنگ و هوشیاری
ئەم خاکە کە تۆی هێنایە کایە ئەم خاکە بۆ تۆ بوو بە دەس مایە
ئەم خاکە بێشکەی قارەمانانە ئەم خاکە پەردەی شهریارانە
ئەم خاکە لاشەی لاوی خوێن گەرمە ئەم خاکە ئەندام کچی پڕ شەرمە
نەرگس و شەوبۆ و وەنەوشەو و شەسپەڕ پەلکەی کچانە لەخاک دێتە دەر
مێوەی سەر زەوی بۆیە شیرینە شیرینی نوکتەی وتار ڕەنگینە
سپی چناران وا بەرز و چاکن نموونەی باڵای گەنجی ژێر خاکن
ڕاستی سەروەکان پێت بڵێم چۆنن؟ تەبعی مەوزوونی شاعری کۆنن
ئەو گوڵاڵە سوورە بەسەر یاڵەوە ئەلەرێ بەدەم بای شەماڵەوە
ئەوە سەر گۆنای نیمچە غەزاڵە یا لیمۆی وێنەی دوو لیمۆی کاڵە
هەر دارێک ئێستە کە زۆر بەردارە بزانە لاشەی پیاوی هۆشیارە
یاخۆ ئەو مارە کە زەهراویە شینە یا ڕەشە، بۆرە، ماویە
ئەوانە لاشەی حەرامزادانن بێگانە پەرەست زۆڵی نیشتمانن
یاخۆ دڕننە ئادەمیزاد خۆر شێر و ورچ و گورگ لە کەم تا بە زۆر
ئەوانە بەشی خەڵقیان خواردووە هەر بە بەش خۆری ڕایان بواردووە
حەیفە لەم دەورە بۆ ناز و نعمەت بۆ دەورەی دووهەم خۆت بخەیتە زەحمەت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).