چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە  (1965) 
by مینە جاف

شیوەنی مامی، «محەمەد بەگی فەتاح بەگ»

چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە
عەشایر گشتی غەمگینە هەموو غەرقن لە ناو قوڕدا بیلاد و مەملەکەت ماتەم چییە ئەم فتنە قوربانە
لە سەد جێ دەنگی ناڵینە لە گشت لایێ سەدای شینە زەمین خامۆش و غەمگینە سەما مەحزوون و فیغانە
دەبینم شێوەیی مەحشەر لە ناو کوردانی بابانا دڵی پڕ زۆخ و خوێناوە ئەوەی وا ئەهلی عیرفانە
کە دیم ئەم فتنە حیرەت مام سوئالم کرد لە ئەربابێ چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە
وتی پێم بمرە ئاخر شەڕ محمد جافی مامت مرد لە بەر مەرگی ئەوە ئەم عالەمە شێت و پەرێشانە
لە پاش گریان و خوین ڕشتن، وتم تو خوا چ مانگێ ڕۆی وتی پێنجی سەفەر ئانی و وداعی ئەو لە یارانە
لە تەئریخی سوئالم کرد جەوابی بەم ڕەنگە دامۆ ئومێدم وایە ئەجیایە کە چون جیێ ئەو لە ڕیزوانە

١٣٥٣ی کۆچی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse