چۆن کچێک
Appearance
ڕۆژی یەکشەممە لە وەقتی زەدەنی شوعلەی خەوەر | دوختەرێکی خۆشسییەرم کەوتە پێش مەددی نەزەر |
چۆن کچێک؟ زوڵفی وەکوو ڕەشماری سەرشانی زوحاک | چۆن کچێک؟ تەوقی سەری شوعلە وەکوو نووری قەمەر |
چ نەزاکەت بە تەبەسسوم، چ نیهانی بە دەهان | چ منەووەر بە زەریفی، چ تەوەههوم بە خەتەر |
شەرتە وەختێ نەزەرم خستە ئەسەر ڕوومەت و لێوی | هێندە لە بەر زۆریی هەوا عجزی دەروون چوو بە هەدەر |
بە غروور و جەشەم و غولغولەیی وەسڵی سەنەم | تاجوەر میسلی گەدا، شێریش وەکوو کەر لە نەزەر |
هەڵمەتم دا بە سەریعی، کە پڕم دایە سورێنی | وەک ئەسەد وەقتێ دەماغی بفڕێنێ لە بەقەر |
وەختێ لەو سمتە ئەڵێی گۆیە فڕێمدا دەرپێ | حەشەفەی توند و ڕەق و کوڵکە لە پشت هاتە حەزەر |
فەربەهـ و سوور و سپی، میسلی ملی دێوانە | قنج و سەربەرز، بە دایم وەکوو بەیداغی سەفەر |
وەکوو ماری سوججە ڕۆیشت بە کونا تا ون بوو | گەهێ ساکن لە دەروونا، گەهێ ساری سەرەدەر |
حاڵەت و جەزبە و شەوقی بە سەرا هات هاتەوە | ملکەچ و سیس و کز و سستە وەکوو شێخی سەحەر |
قانعا بەزم و تەرەب بەسیە لە سەر بەحسی زوفاف | دڵ تەڵا، شەوقی غەزەڵ بۆتە بەدەن ناری سەقەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|