چۆن نەگریم؟
Appearance
کوردە چۆن نەگریم هەمیشە بۆ کزی و داماوی تۆ | چۆن قوڕی عالەم بەسەر خۆدا نەکەم بۆ ناوی تۆ |
ڕەنگی زەردی جەرگی تۆیە من ئەسووتێنێ تەواو | شێعری من دەرمانی دەردە بۆ دڵەی زاماری تۆ |
خوێنی تۆ بە شەربەتی ڕۆژی جلووسی ئەجنەبی | سەیری دوژمن کە لە شار و کووچە و بازاڕی تۆ |
سەوزە گیای کارێزی پاشا مێشکی باپیری منە | ئێستە وا فەڕشە لەژێر پێی دوژمنی خونخواری تۆ |
ڕۆحی بابانە لە گرد و مەقبەرەی «سەیوان» ئەڵێت | «ڕۆڵەکانم کێیە ئەو خەیمە لە ژووری شاری تۆ؟» |
لاوی کوردم مردنت زۆر چاترە تا ژینی وا | ئەجنەبی بێتۆ لە گۆیژە بێبە فەرمانداری تۆ |
خوێنی هاوخوێنت ئەڕێژێ نۆکەری ئەگرێتە دەس | هەی سەگم بەردایە زێڕ و لیرە و دیناری تۆ |
یادگاری هۆزی مادە داوەشێیت بۆ مامەڵەت | لاپەڕەی مێژوو ئەنووسێ لەعنەتی ڕەفتاری تۆ |
قانعا گوفتاری تۆ شیرینە یا شەکر و نەبات؟ | کەتنی ناحەق بۆ بکەم شیرینترە گوفتاری تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|