چۆنیەتی نەخۆشینمان
Appearance
| ئەوا کابرایەک عومری تەواوە | خێزانە وردەی لەشوێن جێماوە |
| ئەو ڕۆژە کابرا لەسەر جێگە کەوت | خەبەر نەخۆشی ئەگاتە مزگەوت |
| مەلا بە کوێخا ئەڵێ تۆ کوێخای | عبادەت خێرە با بچین بۆ لای |
| هەر هەنگاوێکت حەجێ قەبووڵە | فەرموودەی حەزرەت شاهی ڕەسووڵە |
| سۆفی تۆش ورە، دەروێش تۆش فەرموو | هەر لە هەرزەکار هەتا ڕیش چەرموو |
| هەموومان بچین چوون دەسەوامە | ئەمڕۆ بۆ ئەوە سبحەی بۆ عامە |
| ئەمجا بەکۆمەڵ ئەچن بۆ ماڵی | زۆر بە موختەسەر ئەپرسن حاڵی |
| ئەمجا دێنە سەر گفتووگۆی خۆیان | بەراتی مەلا و گرتنی شوان |
| باسی دار بڕین یا جۆگە و جۆماڵ | دێراوی تووتن، شێف و دەردی کاڵ |
| هەریەک ئیشی خۆی هەریەکە و کارێ | هەریەک گفتووگۆی بازاڕی شارێ |
| ژنی نەخۆشیش خێرا هەڵ ئەسێ | نەخۆش جێ دێڵی هیچ لێی ناپرسێ |
| مەجبوورە ئەبێ میوان ڕێ بخا | لایە چێشت لێ نێ، لایێ نان بکا |
| کوڕی نەخۆشیش خۆ چایچییە | کەستر شک نابا دەسەڵات نییە؟ |
| هیچ کەس چۆڕێ ئاو ناکاتە دەمی | کەسێ تر نییە تا بخوا خەمی |
| وەختێ کە ئەمرێ لەو زرم و کۆیە | لەو قڕچەی دڵە و لەو باوکە ڕۆیە |
| مەلا ئەیشۆرێ و ئەیبەن بۆ قەبران | تەسلیمی ئەکەن بە سەهل و ئاسان |
| ئەمجا قاو ئەکرێ بە دێهاتانا | «تایفەللکوک» کورد و گۆرانا |
| دەسە بە دەسە فەوج فەوج و قەتار | بیس بیس و سی سی لە لادێ و شار |
| دێن بۆ ماڵ مردوو بۆ عەزا خوانی | ڕۆژێ دە کەڕەت ئەیکەن تاڵانی |
| سێ فەردە شەکر و دوو سنووق چایی | ئەبێ قەرز بکا خواهی نەخواهی |
| دە دوازدە تەغار ئارد بێنێتە ماڵ | سەلەم کا لە پێی نۆ ساوزی ئەمساڵ |
| ماڵی ئیسقات بۆ حەیوانی زبرە | حەیوانی وردیش بۆ گۆشتی سفرە |
| موختەسەر هەتا شەش مانگ ئەو ماڵە | بەدەس میوانۆ حاڵیان بێحاڵە |
| نەی پەڕژاوەتە خەلە و خەرمانی | هەموو جێماون ئیش و فرمانی |
| سەری حەوت مانگە تەماشا ئەکا | نە بزنە نە مەڕ، نە مانگا نە گا |
| شەس حەفتا دینار قەرزارە بێجێ | نازانێ پەنا ببا لەبۆ کێ؟ |
| ئەمجا ئەزانێ کۆسی کەوتووە | بەسەد بارەدا باوکی مردووە |
| میللەت تا بە کەی جەهل و نەفامی؟ | میللەت تا بەکەی شێتی و عەوامی؟ |
| بۆچی لە دوورۆ دۆعای بۆ ناکەی؟ | بەناوی خێر و بەقوڕیا ئەبەی؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|