چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا
Appearance
چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا | چوویتە کوێ ئی دڵ شکەن قەد عەرعەری باڵا عەلەم |
چوویتە کوێ ئەی دیدەمەس ئەبرۆ هیلالی یەکشەوە | تاووسی خولدی بەرین ئەی بەدری بورجی چواردەهەم |
قامەتت سەروی دڵارا لەنجەکەت قومری خەرام | ڕوومەتت خورشیدی ڕەخشان و جەمینت جامی جەم |
چوویتە کوێ ئارامی گیان و مایەیی خۆشی و سروور | ئەی فیراقت دەردی کاری و جێگەیی ئەنواعی غەم |
موددەتێکە دڵ بە ئێش و دەردی دووریت موبتەلاس | ئیستە کە وام لە ویساڵا نووری هەر دوو دیدەکەم |
دەک بە خێر تۆ عەزیزم ڕەببی هەر خێر بێتە ڕێت | مینە ئاسا من ئەڵێم بێ تۆ نەمێنێ ڕۆحەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|