چوونە مەڵاس
Appearance
تووشی دەردێکم لە هیچ دەرمانگە دەرمانی نییە | دڵ پەرۆشێکی هەیە، ئارام و وێستانی نییە |
گورگە بۆز و، گورگەشین و، گورگە ڕەش چوونە مەڵاس | مێگەلی کوردی لە شیوو هەردەیە، شوانی نییە |
نەونەمامی باغی خۆشیی نیشتمانم هاتە بەر | باغەوان و پاسەوان و ئاو و کێڵانی نییە |
قەیرەیی گەل نووستووە، بێهۆشە وەک وافوورکێش | یا نەخۆ وەک مردووە، جوولان و هەڵسانی نییە |
لاوی من بیستوومە وا تازە فریبت خواردووە | هۆ، نەکەی ئیشی وەها، جلشۆڕە، پەیمانی نییە |
کابرای جلشۆڕ لە بۆ توو ڕێک ئەخا سەد حیزە فێڵ | تۆ کە بینینت نییە، ئەو هۆشی پیاوانی نییە |
وا لە دڵمایە لەسەر تەپڵی سەرت دەم مێکوتێ | لەو دەمە گیانت دەرێ، بەو خوایە هاوشانی نییە |
خۆم دەڵێم هەڵدەم لە هەڵدێرێکەوە بشکێ ملم | وا نەبێ کەللەم لە خۆداری تۆ وەرسانی نییە |
بچمە ژووری توونەیی سەر شۆرکی، ببمە زوخاڵ | بینێژن زانا بڵێ، هیچ کەڵکی شۆرانی نییە |
خۆم دەڵێم هەڵدەم بۆ دەریایێکی، یازێیەکی قووڵ | دابخنکێم، وا نەبێ ئەم ڕەنجە پایانی نییە |
با لەسەر جەرگ و دڵی خۆم دەم بەتوندی خەنجەرێ | تازووە گیانم دەرێ، ئەم مانە هیچ مانی نییە |
بۆیە تێبینی ئەکەم خۆم چۆن لە ناو دەم چاترە | یەک لە ساوە و لاو و قەیرە و پیری جوولانی نییە |
هەر دەبێ بمری لە داخی نیشتمان و گەل، ئەتۆ | تووشی دەردێکی ئەسیری چار و دەرمانی نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|