چوومە بنچینەی علوومی ڕەمل و جەفر و جەلجەلووت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چوومە بنچینەی علوومی ڕەمل و جەفر و جەلجەلووت  (1952) 
by فایق زێوەر
چوومە بنچینەی علوومی ڕەمل و جەفر و جەلجەلووت تێگەیشتم زەڕڕەیێ نەفعیان نییە هەروەک سرووت
ویفقی سێ سووچ و لەگەڵ چوارسووچ وپێنج سووچم کە دی سووچەکانیان تێ گەیشتم، ئەی برا، لووت و بزووت
چەند کەڕەت نووشتەی ڕەشیم نووسی چ سوودێکی نەبوو جەلبی دڵدارم ئەکرد ئەمما ڕەقیب بۆ لام بزووت
بۆ عەزیمەت خوێندنی جیننی لە وەختی نیوە شەو مەستەکی و جاوی ئەسووتان دانە دانە و جووت بەجووت
تەلتەهیش یا تەیرەهووج سێ چوار هەزارێکم ئەخوێند فائیدی چی هیچ نەهات بۆ لام جنۆکەی ڕووت و قووت
تازە وا بام دایەوە و بادانەوەش عەیبی نییە شوێن کڵاوی سەخری جیننی ناکەوم وەک مایە پووت
تۆ مەچۆرە لای قەشە و مالووم و مەلا، گەورە کچ کردەوەی جوانت ئەبێتە واسیتەی تەعجیلی شووت
ڕەمڵ و قاڵ نامە و مەلای دین تێکدەری ژن تەفرەدەر دەستەڵاتم بێ بەجارێ ئەیخەمە ناو چاڵەقووت
دار و بەردی شەخسەکانی کەس نەناس و بێ ئەساس وا لەجێی خۆی تەخت ئەکەم ئەیکەم بەدەشتی جێگە جووت
لەم پڕوپووچانە ڕزگارم بووە و جارێکی تر دەست لە ئیشی توڕڕەهات ناکەم بە زاتی لایەمووت
خۆزگە وەک من تێ گەییوم کوردەواریش وا ئەبوو ئەم قڕوقێڵانە بۆ نانە بە تەحقیق و سوبووت

1942/05/28
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse