چونکە هەمدەردی سولەیمانم لە سیحری دێوەدا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چونکە هەمدەردی سولەیمانم لە سیحری دێوەدا  (1934) 
by ناری
چونکە هەمدەردی سولەيمانم لە سيحری دێوەدا مەسڵەحەت وايە بڕۆم بۆ خۆم بە هەرد و کێوەدا
هەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ سەبری وەک من بێ لە بەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا
ماڵی دڵ شێوێ کە تاجی عەشق بازی نايە سەر وا لە خۆی قاپی ويقار و ئيعتيباری پێوەدا
مەوعيزە و تەزوير ئەی دڵ! بێنەوە سەر بەحسی گوڵ قووتی ڕۆحی بولبولی دڵ وا لە غونچەی لێوەدا
موعجيزەی حوسنت نەبێ، ئەی ئافتابی بێ نيقاب سوبحی سادق کەی تلووعی دا لە نوێژی شێوەدا
ڕەهزەنی فیکرم پەناگاهی يەخەی بگرێ بە زۆر وەهمە کەس قابيل نيیە، دز بێ، لە باغی سێوەدا
باغی گوڵ! خەندانی؛ ئەفعی! باغەبانی، تيفلی دڵ چوو لەبۆ غونچەی دەمی، ڕەشماری زوڵفی پێوەدا
بۆ هەموو کەس خوانی يەغما بوو، شەکەرخەندەی لەبی بۆ منی بێکەس جوێنی ترش و تاڵی تێوەدا
ناريا خۆ تەرکی دنيا ئايەتی ئازادییە بۆ گرفتاری لە بيت الحُزنی ئەم بێ خێوەدا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse