چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج  (1934) 
by ناری
چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج ئێستە من مەشغووڵی جاوم، ناعیلاج
تاجری بێ مایەم و هەردەم بە زۆر، پێم دەکا هەی شاڵی شەش پێ ئیحتیاج
موڵکی تەن بێ مەزرەعەی دڵ ماوەتۆ تەرح و مونها بوو لە تەکلیف و خەراج
کەی دەبێ جەمعیەتی خاتر لەبۆم؟ تا وجوودم لۆکە بێت و غەم هەلاج
سەیری ساز و مەیکەدە لەم عەسرەدا بوو بە فەرزی عەینی و سوننەت بە باج
زوڵمەتی جەهلە و نەما بەرقی «حیسام» بێ بەها ما شەعشەعە و شەوقی سیراج
بەختە ئەسبابی شکۆهـ و سەڵتەنەت کەی بە تەختەی تەختی دارینە و بە تاج
وا لە ترسی غەم لە ناری ڕەم دەکا دەم بە دەم وەک سەیدی وەحشی ئیبتیهاج

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse