چنار کە بڕا و جوێ بووەوە لە بن
Appearance
| چنار کە بڕا و جوێ بووەوە لە بن | ئەیکەن بە پەیژە، پیا سەر ئەکەون |
| «ڕەسەن» بۆ ناسوار، ئاوزەنگی نادا | «کەر» هەرچی هەستا سواری بوو پیا دا |
| «مازوو» چونکو خۆی بێ ئەرک بە بەرە | بێ منەت فەیزی «مەننی» لەسەرە |
| داری «سەرو» چونکو بە باڵا ئەخوڕێ | قووچ بووەتەوە و بەریش ناگرێ |
| ئەوی بە دەعیە بەرز ئەبێتەوە | وەک «شۆڕەبی»یە، ئەنەوێتەوە |
| پیاوخراپ هێندە کەوتۆتە کایە | چاک دەڵێ: کاشکێ خراپ بوومایە! |
| وا چاوم لێیە پیاوی بەنامووس | خوا خستوویەتە ژێر ئەمری «جاسووس» |
| خوا بۆیە کاری ئەوتۆ ئەسازێ | هیچ کەس بە عیلم و فەزڵی نەنازێ |
| جاران لووس باو بوو، ئێستە زمانی لووس | بازاڕی گەرمە ئێستا «قزە ڕووس» |
| من فەخر ئەکەم ئێستا بەم ئیشە | کە باوی دەستەی ئاغای بێ ڕیشە |
| یاخوا هەر ئەوان بکەونە ڕاسی کار | تاکو دەرکەوێ بەکار و بێکار! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 668
1942/05/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|