چلەی زستانە بۆیە ئاوەکەی زێ ڕەنگی گۆڕاوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چلەی زستانە بۆیە ئاوەکەی زێ ڕەنگی گۆڕاوە  (1952) 
by فایق زێوەر
چلەی زستانە بۆیە ئاوەکەی زێ ڕەنگی گۆڕاوە بەشێکی ئاوی بارانە و بەشێکی گەیشی بەفراوە
شەپۆڵی پڕ تەوژمی دار ئەهێنێ، شێخەڵ ئەڕمێنێ بەمیقیاسێ کە نووسراوە ئیتر ئەم زێیە هەستاوە
چ هەستانێ لە ئەهلی ئێرە بووەتە ڕۆژەکەی تۆفان کەڵەک ناوێرێ خۆی دەرخا نەهەنگێکی لەبەر چاوە
مەگەر ماسیگر ئەمجا بچنە ناو گۆم و قەراغ زەلکاو ئەگینا ئاو ئەیانبا چەند کەسی بەو جۆرە قووت داوە
خەتەر نووسین خراپە با نەشێوێ شارەکەی بەغدا بڵێن شوکری خوداکەن مەنفەعەت بۆ بەسرەو و فاوە
بەڵێ ئەم جونبوشە هەر پێشڕەوی سەیلی بەهارانە ئەناڵێنێ ئەگرمێنێ ئەڵێی شێرێکی ناوداوە
زەمینی دەوروپشتی سەوز و شینە هەروەکو گوڵشەن هەڵۆ لە لووتکە شاخی بەردەمی هێند گوژمی لێداوە
ئەگەر ئەم دێیە لێرە باربکەن هەقیانە لام چونکە لەبۆ خانوو دەر و دیوار پڵنگێکی بەشاڵاوە
تەدابیری حەساری مەحکەمی پێ ناوێ بێ سوودە شەو و ڕۆژ جەیشی جەڕڕاڕی لەهەر چوار لاوە کێشاوە
لە مەنشەء گەر دەپرسن چونکە ئاوی شاخی خۆمانە زەرەر نادا لە عالەم بەڵکو نەفعی لێ بەجێ ماوە
فیدات بێ گیانی شیرینم وەتەن لەو خاکە ڕەنگینە شەتی زێ هەر بەدار و گیایەکەی باغێکی داناوە
هەموو ئێوارە تێر سەیری بکەم هێشتا کەمە بۆ من نەزەرگاهی تەبیعی ئاوی نیلی خستە ئەولاوە
گەهێ سوورە وەکو دوو چاوی عاشق پڕ لە خوێناوە گەهێ ئاڵۆزە وەک چاوی نیگاری تازە هەستاوە
زەمانێکە لەسەر ئەم ئاوە بەزم و کەیف ئەکەم بۆ خۆم لەمەولا زۆر ئەترسم ئەمری نەقڵم بێ لە بەغداوە

1940/12/16
ئاڵتوون کۆپری

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse