چاکە زوو لەبیر خەڵک ئەچێتەوە
Appearance
| چاکە زوو لەبیر خەڵک ئەچێتەوە | قینی خراپە، هەر نابڕێتەوە |
| تۆ قینەبەری خەڵقت گرتە دڵ | ئەو قینە بۆ جەرگ ئەبێ بە چقڵ |
| هەمیشە دڵت خەفەتبار ئەبێ | خواردنت لەلا ژەهری مار ئەبێ |
| وا چاکە کە قین لە دڵ دەراوی | ئەوسایە خۆیشت ئەزانی پیاوی |
| بە دڵێکی خۆش ئەنوویت و ئەخۆی | شەو بە دەردەوە ناناڵێنی بۆی |
| ئەگەر پادشای جەواهیر پۆش بێ | هەمووی بە فیدای دڵێکی خۆش بێ |
| دڵخۆشی بە ڕاست هەر بە خودایە | خوا نەیدا، نابێ، ڕەنجی بە بایە |
| زۆر لە گەڵ حوکمی چارەنووس ناکرێ | بەبێ خواستی خوا، هیچ سەرناگرێ |
| هەندێکی وا هەن خۆیان ناناسن | سەربەگێچەڵن، کەوتە و کەساسن |
| چۆلەکە کە نووست لە لانەی شەوا | هەر دوو قاچی خۆی ئەکاتە هەوا |
| ئاسمان ڕووخا، ئەو ئەیگرێتەوە | کەچی بە بەردێ ئەبوورێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 790
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|