چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی
Appearance
| چاکەت بۆ بەد بێ هەتا ئەتوانی | بەد نەبێ قەدری چاکان نازانی |
| باوەژن چەپۆک نەدا لە هەتیو | هەرگیز فێر نابێ ڕێی ئەمدیوەودیو |
| موور تا نەیتاشی نابێ بە تەختە | بێ تەجرەبە، خام نابێ بە پوختە |
| فەلەک بۆ پیاوی خودبین بە کینە | خۆت لە ئاوێنەی دێودا مەبینە |
| سەرما نەما، مار ئەبووژێتەوە | بەڵام زوو سەری پان ئەبێتەوە |
| چەند خۆشە کە پیاو دڵی پاکی بێ | لە تەنگانەدا دۆستی چاکی بێ |
| مۆریان ئەگرێتە بن باخەڵەوە | خوێنمان دەمژێ بە زاوەڵەوە |
| شوانت لە کوێخای لاوە چاکترە | دەستی بێگانە ماری پێ بگرە |
| «وەزیر»ێک نەوەی دزی بەخێو کرد | ئاخری کوشتیشی و ماڵەکەیشی برد |
| جوولەکە ئێستاش هامان ئەکوژن | دەست ئەڵمان کەون خوێنیان ئەمژن |
| هەڵەکۆک لەگەڵ بەفرا ناکۆکە | ئاگر مەخەرە ئەنباری لۆکە |
| کە ڕەگ سست ببێ و هێزی نەمێنێ | «لاپوورە» پاروو لە دەم ئەڕفێنێ |
| خوا هەموو لایێ یەک خا و یەکدڵ بین | لە سایەی یەکدا وەکوو یەک بژین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|