چاو و ناو و ئاو، ئەم سێ ئەشیایە
Appearance
| چاو و ناو و ئاو، ئەم سێ ئەشیایە | وا دەرکەوتووە تەئسیریان تیایە |
| چاوی پیس لەگەڵ بە کەسێ هەڵات | دەسبەجێ خۆشی و ساغی لا هەڵات |
| ناویش لە ڕێ و بان «الیاس»ت تووش هات | ئیتر بزانە کەوتیە ڕێی نەهات |
| ئەوڕەحمان پاشای حاکمی بابان | بۆ بەغدا ئەچوو بچێتە دیوان |
| ئەلیاس ناوێکی لە ڕێ تووش بووبوو | لە قاپیی بەغدا هاتەوە نەچوو |
| دوایی زانیبووی ئەگەر بچوایە | قەرار درابوو کە بگیرایە |
| ئاوێ هەندێ جێیش ئەوەی ئەینۆشێ | تەبیاتی توندە، گێچەڵ ئەفرۆشێ |
| ئاوی شەقڵاوە و ئێرە و حەمامۆک | لە ناو خۆیانا ئەبن بە ناکۆک |
| بۆ لاوە، لاون، زۆر بە پیاوەتین | تەنها لەگەڵ یەک دوژمنن بە قین |
| جگە لەم سیانە هی وامان تیایە | هەر دەڕماڵێ چوون فیتنە و هەرایە |
| مەشهوورە ئەڵێن: لێرە ئەتڕن | نان و دۆی خزمی کەرکووک ئەبڕن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 895
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|