چاوەکەم کەی بێ زەمانێ زوو بە زوو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چاوەکەم کەی بێ زەمانێ زوو بە زوو  (1934) 
by ناری
چاوەکەم کەی بێ زەمانێ زوو بە زوو دابنیشین بێ غەمی دڵ، دوو بە دوو
دەفتەری ڕازی گلەی ڕۆژی فیراق بێتە مەیدانی بەیانۆ، موو بە موو
چەندە خۆشە بۆ من و تۆ پێکەوە وەک گوڵ و بولبول، بە شێوەی ڕوو بە ڕوو
وا بە تۆ موشتاقە چاوم، هەر وەکوو گوڵ بە ئاو و لێو بە چایی و کچ بە شوو
گەر دەپرسی چۆنە ئەحواڵم! عەزیز دوور لە تۆ باوی نەما، وەزعی بە ڕوو
مووی سپیم پێ خۆشە، چونکە قەت نەبوو هەمدەمی ساحیب وەفا، غەیری پەموو
ناکوژێتۆ ئاگری دووریی بە شین موشکیلە بکوژێتەوە، ئاور بە فوو
بۆ دڵی تۆ، چاوی من! دەرحەق بە من بوو بە بەردی سەخت و بەرداشی کەتوو؟
وا لەبەر قیژەی قژاکەی بێ ئەدەب مەخفییە ئەهلی ئەدەب وەک کوننەبوو
غەم لە دڵما بۆ نەمانی زیکری حەق بێ زیارەت بوو بە شێخی سەرگەلوو
بۆ ژنی دنیا کە نیکاحم بڕی بوو بە شاهید نەگبەت و غەم پێخەسوو
وەعزی من بۆ ئەهل و میللەت چاوەکەم پووچ و بێ تەئسیرە وەک تەڵقینی جوو
وا لە قەیدی میحنەتا ماوم زەلیل موددەعی من ڕوو بە ڕوو، سینەی هەنوو
کەعبە کەچ نابێ لە گوڵزاری سەفا گەر کەرەم کەی تۆ بە ناری یەک دەسوو

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse