چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب  (1965) 
by مینە جاف
چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب بوربوت و نای و موغەننی و نوقڵ و بادەی مونتەخەب
با بە وەسڵ و کەیف و شادی تێپەڕێنین ئەم شەوە شەق بەرێ بمرێ لە داخانا ڕەقیبی سەگ نەسەب
تو خوا جانا بە ڕەغمی موددەعی و بەدگۆ و حەسوود بێ پەیاپەی مەی بنۆشین پیاڵە پڕ کەین لەب بە لەب
چاو لەسەر چاو لێو لە سەر لێو دەم لە ناو دەم دابنێین شاد و بێ غەم ڕابوێرین دڵ بە بێ ئێش و تەعەب
بەزمی جەنتەت کەی دەگاتە ئەو سروور و شادییە مینە بێ خۆف لەیلی تۆدا مەی بنۆشێ ڕۆژ و شەب
دولبەرا عەهدە لە دووریت دڵ دەناڵێت وەک ڕەباب سەیری کە جەرگم دەسووتێ هەڵ دەقرچێ وەک کەباب
وێڵ و عەوداڵ، شێت و لێوە، سەرسەری تێم و ئەچم وڕ، دەبەنگ سەرخۆش دەسوڕێمۆ بە بێ پیاڵە و شەراب
یەک نیگای نازت کە ئاویشت دای لە بەندی جەرگەکەم زامەکەی خوێناو ئەرێژێت هەر وەکوو سیروان و زاب
گەر سوئالی زامی جێگەی تیری عیشوەی خۆت بکەی لازمە کاتب بنێریت بێ قەڵەم ناکرێت حیساب
چینی ئەگریجەت نەسیم بەخشی دەکا کاتێ لە ڕووت هەر دەڵێی هەوری سیایە و دائەپۆشێ ئافتاب
گوڵ بە دەم باوە کە ئەڕوا و تێت و ڕەنگی تێک ئەچێ عەینی وەک ڕووی تۆیە وەختێ پێکەنی و لادەی نیقاب
لەززەتی ماچی دەمی تۆ کەی ئەدەن لای مینە جاف شەربەتی ئەسکەنجەبین و پرتقاڵ یا ئاو عیناب

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse