چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم
Appearance
چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم | هەردەگێڵ و ڕوو بە چۆڵ و وێڵی چاوی کاڵی تۆم |
گەر دەپرسیت بووم بە مەجنوون کەوتمە ڕووی دەشت و کەژ | چونکە جانا هۆش نەماوی بازن و خڕخاڵی تۆم |
مردنم ژینم وەکوو یەک تێتە پێش چاو ڕۆحەکەم | ئەو سەعاتەی دوور لە تۆ بم دولبەرا بەدحاڵی تۆم |
وا بە عوریانی ئەسووڕێمۆ لە سەر کۆڵانی شار | دڵ شکستە و خەستە جەرگی ناوقەدی شمشاڵی تۆم |
بولبول و من هەر دوو هاودەردین لە زاری و شیوەنا | ئەو زەدەی ڕەنگی گوڵ و من شێتی لەعلی ئاڵی تۆم |
قومری ئاسا ناڵەناڵم کەوتە ناو ئافاقەوە | ئەی نیگارا دڵ بە خوێنی قامەتی نەوهاڵی تۆم |
گەر بە ئاری عەشقەکەت دولبەر بسووتێم دوور نییە | چونکە وەک پەروانە قوربان من پەشێو ئەحواڵی تۆم |
دولبەرا تۆ بی و خوا سادەی مەدە فەقیانەکەت | چاوەکەم بەخوا هیلاکی بازن و خرخاڵی تۆم |
پێم ئەڵێن مینە وەفا لەو شۆخە ئوممێد ناکرێ | گوڵ بەدەن سەد جار بڵێن سەنعا سفەت عەوداڵی تۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|