Jump to content

چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە

From Wikisource
چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە (1934)
by ناری
309351چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە1934ناری
چاوەکەم دیسان نیشانەی تیری موژگانم مەکە حەیفە بێ سووچ و قەباحەت، تیرە بارانم مەکە
مەرهەمی دەردی گرانم وا لە شیشەی ڕووتدا ڕوو لە من کە، ڕەهنموونی ماڵی لوقمانم مەکە
دەردی من دەردێ گرانە، ئەی تەبیبی میهرەبان زەحمەتی ناحەق مەکێشە، تازە دەرمانم مەکە
ڕەهزەنی زوڵفت بفەرموو لێم گەڕێ بێم و بڕۆم بێنەوام و ئارەزووی ئازار و لێدانم مەکە
تاقەتی باری پەرێشانی فیراقت موشکیلە دوور لە ڕووی تۆ هەر وەکوو زوڵفت پەرێشانم مەکە
بۆ دەکەی مەنعم لە باغی وەسڵی خۆت تۆ بی و خودا شێت و سەرگەردان و وێڵی دەشت و مەیدانم مەکە
دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بەسەر پەنجەی حەیا بێ وەفا! مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە
خاڵی شینت دەرخە، تا بازاڕی شینم بێتەوە بۆ ڕەواجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مەکە
زوڵمەتی زوڵفت دەسا لادە لەسەر کوڵمت دەمێ بێ نەسیبی شەوق و شوعلەی ماهی تابانم مەکە
من بە شەرعەن موستەحقم بۆ زەکاتی حوسنی تۆ تۆ کە ساحیب دەوڵەتی، بێ بەش لە ئیحسانم مەکە
پێی وتم: ناری چ بەحسی شەرع و ڕاو و ڕێوییە گەر بە حاتەم بم وڕاوەی نیعمەت و نانم مەکە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.