چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ
Appearance
چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ | بەڵکوو ئاوی وەسڵی باڵاکەت لە ئاری دڵ کەوێ |
چوومە لای دوختەر عەزیزم بۆ تەداوی پێکەنی | خەستەیی عیشقی و عیلاجت لەیرە تۆ دەس ناکەوێ |
موددەتێکە چاوەکانم وا بە دووریت گل ئەکا | لادە ڕووبەندت نگارا بەڵکوو تاوێ بسرەوێ |
شێتی عەشقی تۆم و جانا چی بە دیوانەم ئەکەی | پێم ئەڵێی بێرە ئە لامۆ پێم بڵێ هەر چیت ئەوێ |
شەرتە ئەو ڕۆژە خوا دیوانی دادی دائەنێ | مینە بەم زامانەوە یەخەتگرێ دولبەر لەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|