Jump to content

چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە

From Wikisource
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە (1934)
by ناری
309349چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە1934ناری
چاوەکەم بۆیە بە دایم کار و پیشەم زارییە حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەددارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجهـ و بێ عیللەت نییە ئاهی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەمخوارییە
من هەر ئەو ڕۆژە دەسم شۆری لە ڕۆحی خۆم کە دیم حەزرەتی خوونخواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە
گەر دەپرسی بۆ چی بێ نەشئە و مەلوول و عاجزی ڕوومەتی زەردم عەزیزم شاهیدی بێ یارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ، حەیفە تانەم لێ مەدە لێم گەڕێ تۆ بی و خودا، ئەمجارە دەردم کارییە
دڵ لە شامی پەرچەمی ڕووتا بە دایم بێ خەوە چونکە کێشکچی بە شەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لە بۆ کێ حەل دەبێ هەر سەحیفە سەد ئیشارە و ڕەمزی تێدا جارییە
خاڵی ڕوخسارت هیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەکانت لارییە
ڕووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش میڕوەحەت زوڵف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.