چاوەکەم! مەغرووری هەروا یان خەتای نازارییە!
Appearance
| چاوەکەم! مەغرووری هەروا یان خەتای نازارییە! | نازە وا ئاڵۆزە چاوت؟ یا لە سەر خونخوارییە؟ |
| خەم لە من دێوانەتر بوو، شۆڕشی دڵمی کە دی | دەردی دڵ دەردێ گرانە و عیلەتێکی سارییە |
| ئاوڕی شان و بەرۆکی خۆم ئەدەم شەیدا ئەبم | چون بە ئەشکی خوێنی جەرگم قرمز و گوڵنارییە |
| ناتوانێ پێ لە ئەشکی خۆی بنێ تێپەڕ بکا | مەشرەبی عاشق لەسەر ڕەسم و مەقامی هارییە |
| من بە شوێن دڵما گەڕام، شوێنی بە خوێن دۆزیمەوە | چۆن لە ڕاوچی گوم ئەبێ، سەیدێ کە خوێنی جارییە؟ |
| «قانعی» بۆیە لە هیجرا، خەو لە چاوی ناکەوێ | قاعیدەی حەسحەس وەهایە، کەوتە شەو بێدارییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|