چاوەکانی وا دیارە دوژمنێکی خوێنییە
Appearance
| چاوەکانی وا دیارە دوژمنێکی خوێنییە | تیری موژگانی، بە تیژی، خەنجەری قەزوێنییە |
| قاتڵ و بێ ڕەحمە ناحەق قەسدی جان و دڵ دەکا | ناحەقم مەگرن موسوڵمانان کە ڕۆحم پێ نییە |
| حاجیبێ سەدجار بخوێنێ لاتەخەف گوێی نادەمێ | تا لە چاوی ئایەتی أين المفرم خوێنییە |
| گەر دەپرسی شەو لەبەر چی تا بەیانی ناخەوم | دڵ بە ئوممێدی نەسیمە چاوەڕێی مزگێنییە |
| دڵ لە بەحری غەین و میمە، ساقیا نێ میم و یێ؟ | موتریبا چەنگ و ڕوبابێ لێدە داڵ و فێ نییە؟ |
| هەر وەکوو مەجنوون هەمیشە چۆڵ و سەحرا پەی ئەکەم | دڵ بە داغ و پڕ لە حەسرەت سەیر ئەکەم لەیلێ نییە |
| وا لە دووریی تۆ پەرێشانم سەعاتی سەد کەڕەت | ڕوو ئەکەم بۆ ئاسمان چ بکەم خودا مەرگێ نییە |
| سابیری بێچارە زۆر موشتاقە بۆ گوڵزاری ڕووت | خۆ بە چاوی تۆ لە من چاتر ئەزانی ڕێ نییە! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|