چاوەکانم لێڵ و وێڵ بوو کوا ستارەم دەرنەکەوت
Appearance
| چاوەکانم لێڵ و وێڵ بوو کوا؟ ستارەم دەرنەکەوت؛ | دڵ لەتاوی دەردی کڵپەی سەند وەکوو ئاور و نەوت |
| ڕۆژ هەڵات و زیندەگی دا، گشتی عالەم کەوتە ئیش | چاوەنۆڕی ئوفقی دوورم ڕۆژی من کوا؟ دەرنەکەوت |
| ئەی خودایە! تاریی نیگبەت کەی ئەبێ لاچێ خودا؟! | تا بە کەی چەنگەچررێ من سا لەگەڵ تۆ هەشت و حەوت |
| بەسیەتی دڵدار زەمانی شعری بێ مەعنا نەما | هەڵسە چارەی دەردەکەت کە بێ تەفەککور ڕێگە چەوت |
| بێت و ئەسپێ چەند ئەسڵ بێ سواری چالاکی نەبێ | قابیلە دەرچێ لە میدانی جیدال و جێگە ڕەوت؟! |
هەولێر
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|