چاوەڕوانم
Appearance
چەندە چاوەڕوانی لەیلم | کە ڕوخساری ببینمەوە |
تا سوکنا بێ دڵەی کەیلم | پەیمانی کۆن بژێنمەوە |
*** | |
تا ئەو چاوەی چاوەڕوان بوو | ببینێ چارەی شیرینی |
یا ئەو ڕۆحەی کە ڕەوان بوو | بژێتەوە بە بینینی |
*** | |
یا ئەو گڕەی ناو دەروونم | ببێتە شەماڵی بەیان |
تا فێنک بێ سیی مەفتوونم | ئاهێکی بێگیان بۆ ژیان |
*** | |
بەڵام زۆر وا خەیاڵم کرد | هیچیانی بۆ نەهاتە دی |
ئەهاتە ڕێم چەڵەمە و گرد | ئەکەوتمە ناو تەیمانی زی |
*** | |
هەروەهاش ئاواتم هەر ما | چاوەڕوانی یەک بینینم |
بۆ فەلەک کەوتوومە سەما | تا ماوەم باتێ بتبینم |
*** | |
ئەگەر هەزار کۆسپ لە ڕێ بێ | من هەر بەتەمای ئاواتم |
هەزار زۆرداریش بێتە ڕێ | ئنجا باشتر بەتەماتم |
*** | |
چونکە من لە نەوەی کوردم | وەک کورد کۆڵدانم بۆ نییە |
گەر بێتە ڕێم هەزار مردن | ئنجا ئەڵێم ئەوە چییە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|