چاوێ هەڵبێنە
Appearance
| چاوێ هەڵبێنە ... | گیانە بە عیشوە بەس خۆت بنوێنە |
| ئارام لە دڵی عاشق مەسێنە | تۆ بی و جوانیت جەفا مەنوێنە |
| وەکوو عاشق چاوێ هەڵبێنە | |
| بە چینی زوڵف و پەرچەمی زەردت | بە ورشەو پرشەی گۆنای بێگەردت |
| بە لەهجەی خۆش و شیرینی فەردت | هەر من موبتەلام بە داوی دەردت |
| سا بە نەزاکەت چاوێ هەڵبێنە | |
| عاشقم سەبرم زۆر لا گرانە | ڕاستە دڵداری پەنهانی جوانە |
| دڵدار شەرمن بێ زۆر بێ ویجدانە | لە کوێ ڕووپۆشین پیشەی جوانانە؟ |
| سەرپۆش فڕێدەو چاوێ هەڵبێنە | |
| بۆ خۆت ئەزانی گرفتاری تۆم | کردەوەی تۆیە زامانی بەسۆم |
| بۆ تۆ دێوانەو دیل و ڕەنجەڕۆم | خۆشم نازانم ڕووەو کوێ برۆم |
| بۆ منی هەژار چاوێ هەڵبێنە | |
| ئەزانم نەرم و نازک و تەڕی | بە خشڵی جوانی پۆشتەو بەفڕی |
| ڕەنگینی دەڵێی گوڵە شەستپەڕی | پێم ناڵێی بۆچی لێمان بە شەڕی |
| یا جوابێ بدە یان چاو هەڵبێنە | |
| بۆ خۆم فامانم ئەبێ بە ئێشم | ئەبێ بە نەشتەر دڵەی پڕ ئێشم |
| ئەبێ بە ئازار دەروونی ڕێشم | هەتا کەی سەزاو ناسۆر بکێشم |
| بۆ دەوای دەردم چاوێ هەڵبێنە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|