چاوت وا پەرێشانە تەواو
Appearance
دڵ بە عیشوە نازی چاوت وا پەرێشانە تەواو | بێ ڕەواج، بێ قیمەتە مانەند سەرچاوگەی زوخاو |
ڕۆژی ئەوەڵ کەوتمە ناو حەلقەی کەمەندی زوڵفی تۆ | قەتعی ئومێدم بڕی ئەوساڵە عومری ناتەواو |
لەهجەیی شەککەرفشانت مەستی کردم وەک شەراب | هەی فیدای باڵات بەجارێ عەقڵ و هۆش و ڕۆح و چاو |
هات وتی چاوئەسیری سەرجەزای حوسنی ئەتۆم | شل کە حەلقەی تای تەنافی زوڵفەکەت تاگەم بەئاو |
وتە ڕۆت بۆ ڕۆتی ڕۆت دەرخە هەتا ڕۆت بۆ نەکەم | ڕۆت ئەگەر بۆ ڕۆتی ڕۆت دەرخەی چ لازمیە هەتاو؟ |
بزمەتەی زامی دڵم ئەمجارە وا مەحکەم بووە | مەر بە شمشێری برۆت بکرێ لەباتی نەرمە ساو |
قانعا یا ڕەب بە ناز و پێکەنیو ڕوانی لە بۆت | پێشکەشی کە تۆ بە خەندەی شام و بەغدا سەر تەواو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|