چاخی سەحەرە
Appearance
مەڵێ ئەم ڕێگەیەی گرتوومە ئەترسم خەتەرە | ڕۆڵە ئەو چشتە، کە تووشی ئەبی ئەمجا زەفەرە |
ئەو نەمامەی، کە فیدایی وەتەنی چاندوویە | بەهەموو لایێ ڕەگی ڕۆییوە، لقشی لە بەرە |
مەلی هەر چەن وەتەنی کوردی شیمالی هەیە، وا | هیجرەتی کردووە، هەندێکی لە جێ دەربەدەرە |
هەندێکیشیان دەگرن دەیبەنە قەسابخانە | وەکو مەڕ سەر دەبڕێن، خوێنی ئەمانەش هەدەرە |
هەرچی غیرەتکەش و مەردە شوعەراو و ئودەبا | مات و حەیرانە دڵی پڕ غەم و دەرد و کەدەرە |
هەرچی قەومی موتەرەققی هەیە ئەمڕۆ لە جیهان | هەر کە هێزی بووە، هەڵسێ بووە بۆی ئەم قەدەرە |
گەورە کوژران و، دێ سووتان و، لەجێ دەربەدەری | پاشی ئەمە نیزیکە ئینجا لە بۆ میللەت سەمەرە |
چونکە بێگانە بوو، چیی کرد بەتۆ دوژمنەکەت | ئەوەی گرتی هەڵیواسی، ئەوەی ما دەربەدەر |
مەکە باوەڕ بەوتەی خۆش و تەڕی بێگانە | شەهد و شەککەر بێ، دەهەندەی بەتۆ ئیللا بەزەڕە |
هاوزبانی وەتەنی، دوژمنتش بێ ڕۆڵە | باوەڕی پێ بکە، هەم دەردتە، زەهری شەکەرە |
بەسە ئەم بیر و خەیاڵاتە ئەسیری تا کەی | تێپەڕی شەو بەتەواوی، ئەوە چاخی سەحەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|