پەیمانی سەعداباد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پەیمانی سەعداباد  (1965) 
by قانع
دوژمنان لەم ڕۆژەدا فیکری چەپەڵیان خستە کار کەوتە خۆ کۆنەپەرستی، بۆ قەڵاچۆی کوردەوار
ڕێ بڕانە، کوردقڕانە، کێو و کەژ خوێناوییە فیتنە وەک ئاگر ئەبارێ، بۆ گلانی شۆڕەسوار
چەک لە شان بوو میللەتی کورد، بۆیە دوژمن کەوتە خۆ کەوتە جرت و فرت و پەیمان بەستنێکی نالەبار
شاری سەعدابادی بەدفەڕ بوو بە مۆڵگەی دوژمنان کوندەبوو، شمقاڕەکوێر و کەمتیاری لانزار
سێ بە سێ کۆ بوونەوە، وا ئەنجومەن ڕازایەوە بۆ قڕانی میللەتی کورد مۆر کرا عەهد و قەرار
پاڵەپەستۆی مەینەتە ئەمڕۆ بە سەر کوردا گلا نیشتمانی کوردی کردە جێگەڕاو و کارزار
عەهدی سەعدابادی شووم و حوکمی پۆلیسی ڕزیو مەزبەحەی خوێن ڕشتنی بۆ کوردستان هێنایە کار
میللەتی کورد چەندەها پیلانی وای نا گۆڕەوە چاوی ناترسێ لە نێزە و های و هووتی بێ شومار
ئەنقەرە و تاران و بەغدا مەنبەعی زوڵم و ستەم قوڕ بە سەرتان، میللەتی کوردە ئەتانکا یەختەسار
هێزی میللەت شۆڕشێکی حەق ڕەوا دێنێتە ڕوو تۆڵە وەرئەگرێ لە سەعدابادی لانەی گورگەهار
قوڕ بپێوێ دوژمنی سێ قۆڵی بۆ دواڕۆژی خۆی تەخت و تاراجی دەرێنێ، لاوی کوردی هۆشیار

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse